رژێمی داگیرکەر ئازادکردنی ٤٦ ئەسیری فەلەسیتنی دواخست

رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی راگەیاند کە ٤٦ ئەسیری فەلەستینی کە بڕیاربوو لە ئەنجامی ٧مین ئاڵوگۆڕی ئەسیر ئازاد بکرێن تاوەکو دەستنیشانکردنی ناسنامەی تەرمەکان دوا دەخرێت.
یانەی ئەسیرانی فەلەستینی راگەیاند، رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی راگەیاندووە کە ٤٦ ئەسیری فەلەستینی کە بڕیاربوو لە ئەنجامی ٧مین ئاڵوگۆڕی ئەسیر ئازاد بکرێن تاوەکو دەستنیشانکردنی ناسنامەی تەرمەکان دوا دەخرێت.
ئەمانی سەراهینە بەرپرسی میدیایی یانەی ئەسیرانی فەلەستینی راگەیاند کە داگیرکەران دوێنێ ٦٠٢ ئەسیری فەلەستینی ئازاد کردبوو.
سەراهینە وتی، "ئیسرائیل ئازادکردنی ٤٦ زیندانی فەلەستینی کە ژن و منداڵی تێدایە دواخست تا ئەو کاتەی ناسنامەی چوار تەرمی ئەسیرەکان کە رادەست کراون دەستنیشان دەکرێت."
ناهید ئەلفەخوری، بەڕێوەبەری فەرمانگەی راگەیاندنی زیندانیانی سەر بە حەماس رایگەیاند، ژمارەی ئەو فەلەستینیانەی کە ئازادکراون ٥٩٦ کەس بوون. فەخوری وتی داگیرکەران بەڵێنیان داوە بە ئازادکردنی کۆی گشتی ٦٤٢ فەلەستینی، بەڵام ئازادکردنی ٤٦ فەلەستینی دواخراوە.
لە لایەکی دیکەوە حەماس لە ٢٢ی شوباتدا ٦ زیندانی داگیرکەری ئازاد کرد کە لە غەززە بەدیلیان گرتبوو، بەڵام سەرەڕای ئەم هەنگاوە، هێزە داگیرکەرەکان ئازادکردنی ئەسیرە فەلەستینییەکانیان وەستاند. هەرچەندە قەیرانەکە بەشێکی بە بەشداریکردنی نێوەندگرەکان چارەسەر بووە، بەڵام تا ئێستا ڕوون نییە کە پرۆسەکە بە وردی چۆن بەرەوپێش دەچێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حکومەتی لوبنان بە سەرۆکایەتی نەواف سەلام دەنگی متمانەی پەڕلەمانی بەدەستهێنا.
ژمارەی ئەو منداڵانەی لە ساڵی ٢٠٢٤ لە ژاپۆن لەدایک بوون، بەراورد بە ساڵی پێشوو بۆ ٧٢٠ هەزار و ٩٨٨ منداڵ دابەزیوە و بۆ نۆیەمین ساڵ لەسەریەک نزمترین ئاستی تۆمارکردووە.
لە ویلایەتی تەکساسی وڵاتی ئەمریکا دوای زیادبوونی حالەتی تووشبوون بە سوڕێژە یەکەم حالەتی مردن بەهۆی سوڕێژە تۆماڕ کرا.
بزووتنەوەی حەماس کاردانەوەی بەرامبەر بە ئیدیعاکانی ئیسرائیل کاتز، بەناو وەزیری جەنگی داگیرکەری نیشان دا کە وتبووی "حەماس لە کاتی ئاگربەستدا پلانی دانابوو هێرش بکاتە سەر سەرباز و شوێنی نیشتەجێبوون".